بارەگای بارزانی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی: بە هانای لێقەوماوانی لافاوەکەوە بچن

بینراوە: (1.4K)

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکووک دەکات و داوا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات بە زووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.

ئەمڕۆ سێشەممە (9-12-2025) بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەداخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە کەرکووک سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.”

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەین و لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە كەسوكاریان ببەخشێت و هەروەها هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

داواش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەین كە بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.
بارەگای بارزانی
9ی كانوونی یەكەمی 2025

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 244 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.