بارزانی: هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە رێگری لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بكات

بینراوە: (1.4K)

بەگوێرەی راگەیەنراوێك، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لەو گەنجانە كردوە كە لە رۆژی هەڵبژاردندا بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە هێرشیانكرابوە سەرو ئازار درابون. هەروەها راگەیەنراوە كە بارزانی دەستخۆشی بوێری و كوردپەروەرییانی لێكردون و جەختی لەوە كردوەتەوە كە لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەمو كوردێكەو هەر كوردێك مافی دەستوری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵاو پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات. بارزانی وتوشیەتی: هیچ كەس و لایەنێك بۆی نیە لەژێر هیچ بیانویەك سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان رێگری لە هەڵكردنی بكات. جێی ئاماژەیە پێشتریش دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردبوەوە دەزگاكەیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچونیان ئەنجامداوەو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیكار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 561 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.