ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار گەنج هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتوە

بینراوە: (1.4K)

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان دەڵێت، لەمساڵدا نزیكەی حەوت هەزار گەنج وڵاتیان بەجێهێشتوە. ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار و 500 گەنج لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردوە بەرەوەی دەرەوەی وڵات. باسی لەوەشكرد، لەو ژمارەیە ئەوەندەی كە دیار و زانراو بێت چوار گەنج لە ڕێگەی چونە دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە و تەرمی دووانیان گەڕێندراوەتەوە هەرێمی كوردستان و تا ئێستا تەرمی دووانەكەی دیكە نەگەڕێندراوەتەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لە هەوڵدا دەبن تا ئەوانیش بگەڕێننەوە. رونیشیكردەوە، جیا لەو كۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە، 16 گەنجی دیكەی كۆچبەریش لەڕێگەی چوونیان بۆ ئەوروپا دیار نەماون و بێسەروشوێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 4,786 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.