ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بینراوە: (868)

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە. كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر نەخشەڕێگەیەك بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كابینەی وەزاریی نوێی حكومەتی فیدڕاڵی. ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبونەوەكەدا پێشنیاری هێنانەكایەی دەستەیەكی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی دەكرێت، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حكومەت. هەروەها، دوابەرهەم و ئەنجامەكانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواكۆبوونەوەی هەردوولا. بریارە هەر لە كۆبونەوەكەدا بابەتی داهاتە ناوخۆییەكان و ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێت، هەروەها، خستنەڕووی خشتەی داهاتەكان و كاریگەرییەكانی دۆخی ناوچەكە و یەكلانەكردنەوەی دۆسیەی ئەسیكۆدا و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 3,353 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.