ئیلهام ئەحمەد دەنگۆی كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی ڕەتدەكاتەوە

بینراوە: (862)

ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری كورد ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵی دەكەن. باسی لەوەشكردوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە ئێمە لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی لە توركیا چاومان بە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوتووە. ئەو سیاسەتمەدارە كوردە ئاماژەی بەوەشكرد، جەخت دەكەینەوە كە ئەو هەواڵە بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە، هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام نەدراوە و هیچ ئەگەرێكیش بۆ كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە. ئەمە لە كاتێكدایە، لە رۆژانی رابردوو میدیای توركیا بڵاویانكردەوە، كە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میانی سەردانێكیان بۆ توركیا، توانیویانە لە دوورگەی ئیمراڵی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بكەوێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 70 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.