“ئامانجەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل تێكدانی ئابوری و دروستكردنی گوشارە”

بینراوە: (1.6K)

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوە كرد، دوژمنانیان دەیانەوێت بە زیادكردنی گوشار لەسەر ئابوریی وڵاتەكەیان ناڕەزایەتی لە ناو رای گشتیدا دروست بكەن، لەبەرئەوە پێویستە ئەو سیاسەتانە پەیڕەو بكرێن كە بەرهەمهێنەرو بەكاربەر دەپارێزن. لەكۆبونەوەیەكدا پزیشكیان رایگەیاندوە: لەئێستادا یەكێك لەگرنگترین ئامانجەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل تێكدانی ئابوریی و دروستكردنی گوشارە لەسەر سەرچاوەكانی بژێوی خەڵك، دەبێت بە جۆرێك كار بكەن كە قازانجی بەرهەمهێنەران و پاراستنی رازیبونی بەركاربەر مسۆگەر بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 763 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.