یەکێتی و پارتی دوو دیوی یەک دراو

بینراوە: (5.7K)

کارمەند مەحموود

وەک لەلای هەمووان ئاشکرایە کە ماوەیەکی زۆرە لە سنووری زەرد ئازادی ڕادەربڕین درۆیەکی گەورەیە. بەجۆرێک کە ناتوانرێت بە بچووکترین شێوە ڕەخنە لە دەسەڵات بگیرێت. وەک دەزانین شیروان شێروانی و چەندانی تر ماوەیەکی زۆرە زیندانین و هەرجارە بە تۆمەتێکی دروستکراو ماوەی زیندانیەکەی درێژ دەکەنەوە.
تاکە هۆکاری مانەوەشیان لە دەسەڵات هەر ئەمەیە، هیچ سڵ ناکەنەوە لە کوشتن و زیندانی کردنی دەنگی ناڕازی.
لە دوای ٢٢ ی ئابەوە یەکێتیش هەمان سیاسەتی پارتی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لە زۆنی سەوز دەنگی یەکەم بهێنێت و دەستی کردووە بە گرتن و بێسەروشوێن کردنی سەرۆکی حیزبە ئۆپۆسیزۆنەکان.
جگە لەوانە چەندین گەنج کە ئێستا خێزانەکانیان هەواڵیشیان نازانێت لە زیندانەکانی یەکێتیدا ئەشکەنجە دەدرێن و ئیهانەیان پێ دەکرێت. ئەمەش وای کردووە لە ترسدا چەندین گەنج پەیوەندی بەڕیزەکانی یەکێتیەوە بکەن هەرچەند لەدڵیشەوە لەگەڵیان نەبن.
ئەمە نەک لەسوودی کورد نییە بەڵکو وادەکات گەنجی دیکە لەبەر ئەوەی لەگەڵیان نییە کوردستان بەجێبهێڵن و عەرەب جێگەیان بگرێتەوە. ئەو عەرەبانەی کە ئەنفال و کیمیاباران و چەندین کاری دڕندەیان کردووە بەرامبەر بە کورد کەچی ئێستا لە هەولێر و سلێمانی پێشوازیان لێ دەکرێت و شاهانە دەژین کەسیش نییە لێپرسینەوەیان لێ بکات.
لەدوای سنووردار کردنی دەنگی ناڕازی لە سنووری سلێمانی، هیچ ئومێدێک نامێنێت و بۆمان دەردەکەوێت کە یەکێتی و پارتی هیچیان جیاواز نییە و دوو دیوی یەک دراون و تەنیا مەبەستیان مانەوەی خۆیان و زیادکردنی سامان و ڤێللاکانی خۆیانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.