یەكەمین گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی مەدینە بۆ سلێمانی ئەنجامدرا

بینراوە: (1.5K)

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی فراوانكردنی گەشتەكانیان، هێڵی ئاسمانیی گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێكرد. فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشكرایكرد، كۆمپانیای گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، وەك هێڵێكی نوێی ئاسمانی، یەكەمین گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی لەنێوان فڕۆكەخانەی مەدینە لە سعودیە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بە پێچەوانەوە، ئەنجامدا. هێڵی ئاسمانیی گڵۆباڵ ئەڤیەیشن، كۆمپانیایەكی عێراقییە و لە شاری بەغداد لەسەر بنەما و ستانداردە جیهانییەكان لەڕێگەی خاوەندارێتی فڕۆكەی جۆری ئێرباس، گەشتەكانی بۆ زۆرێك لە ناوچەكانی جیهان ئەنجامدەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,479 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.