یەكەمین پێشبڕكێی روبیكس كیوب لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد

بینراوە: (1.5K)

لە زانكۆی تیشكی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە پاڵەوانەكانی هەمو ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و خێزانەكانیان، مەراسیمی یەكەمین پێشبڕكێی روبیكس كیوب لەسەر ئاستی عیراق بۆ ساڵی 2025 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو. لەو مەراسیمەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ ئەو هەنگاوە رایگەیاند، ئەم هەنگاوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پەرەپێدانی توانستی زەینی مناڵان و گەنجان و بەهێزكردنی توانستە لۆژیكی و ژمێریی و جوڵەیی و ژیرییەكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 3,727 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.