گەورەترین كەمپین بۆ هاوكاری رۆژئاوای كوردستان راگەیەنرا

بینراوە: (1.3K)

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ راگەیاندنی گەورەترین كەمپینی هەولێر بۆ هاریكاری و یارمەتیدانی رۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی ئەو شەڕ و ماڵوێرانیەی بەرۆكی گرتون و لەسەر زێدی خۆیان دەربەدەركراون كۆبونەوەیەك ئەنجامدراوە. راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاری راگەیاندنی گەورەترین كەمپینی بەرفراوانی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوا دراوە بە ئومێدی ئەوەی خەڵك لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا كە بەسەر كوردانی رۆژئاوای كوردستاندا هاتوە بتوانن كۆمەكیان بكەن و هاوكاریان بن، هەولێریش یەكەمین شوێنە كە ئەو كەمپینە رادەگەێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 2,796 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.