گەندەڵی چەمکێکی فراوانە!!

بینراوە: (998)

هەڵوێست لوقمان

لە بواری سیاسی و حکومڕانی و ئابوریدا دەتوانرێت گەندەڵی وەکو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات یان ئەو پۆستانەی کە متمانەی پێدراوە بۆ بەرهەمهێنانی سامانی گشتی بۆ سوودی تایبەتی پێناسە بکرێت لە هەریمی کوردستان بەتایبەت لە لایەن یەکێتی و پارتیەوە بە واتایەکی تر، گەندەڵی بریتییە لە هەڵسوکەوت و چالاکیی تاوانکاری لە لایەن ئەو کەس و دەزگایانەوە کە متمانەیان پێدراوە لە بەڕێوەبردنی پلە و پۆستدا.

ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی گشتی لە جیهاندا بڵاوە و بە ڕێژەیەکی جیاواز دەبینرێت گەندەڵی دەکرێت بە چەندین شێوەی جیاواز دابەش بکرێت: دەتوانین بڵێین گەندەڵی سیاسی، کارگێڕی، دارایی-ئابوری، گەندەڵی یاسایی، یان بە جۆرێکی تر گەندەڵی گەورە و بچووک.
لە هەرێمی کوردستاندا، گەندەڵی وەک دیاردەیەکی مەترسیدار هەموو دام و دەزگاکانی گرتووەتەوە و بەردەوامیش لە پەرەسەندندایە.گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا چوارچێوەی گەندەڵی تێپەڕاندووە و  بووەتە تاڵانکردن 
لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر ڕێژەی گەندەڵی جیاوازە، بەڵام ڕاستییەکانی هەرێمی کوردستان باسی شتێکی تر دەکەن.
بۆ نموونە، لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، ڕەنگە گەندەڵی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا نەگرێتەوە، بەڵام لێرەدا، پێچەوانەی وڵاتانی جیهانی سێیەم و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەندەڵی دیاردەیەکی ڕاستەقینەیە کە کۆمەڵگاکانی ڕاوەستاندووە و نەیانھێشتووە کە قۆناغەکانی پێشکەوتنی شارستانیەت و ڕۆشنبیری و ئابوری خۆیان پەرەپێبدەن
ئەم جۆرە گەندەڵیە لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت و جیاوازە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەوەی کە لایەنە گەندەڵەکان خۆیان باسی لە نەهێشتی گەندەڵی دەکەن. خۆیان بە ھۆی نەهێشتی گەندەڵی دەناسێنن و پرۆژە بۆ کۆتایی هێنانی گەندەڵی پێشکەش دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدا ھیچ کەس و لایەنێك دەست نەگرتووە لەسەر ئەوەی کە هەنگاوی جدی بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوە و ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی
لە هەرێمی کوردستاندا، بەشێکی زۆری بەرپرسان سامانی وڵات بە شێوەیەکی گەندەڵی دەبەنە دەرەوە و لە وڵاتانی ئەوروپا وەبەرهێنانی پێوە دەکەن و شوقە و عیمارەی گەورە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان دەکڕن.
سەرەڕای ئەمەش، بەهۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستانەوە، کەشێکی وا ڕەخساوە کە زۆربەی بەرپرسانی حیزبی لە ناوەوە بە شێوەیەکی گەندەڵی ماڵ و سامانی گشتی بەکاردەهێنن و وەبەرهێنانی پێوە دەکەن.
لە هەرێمی کوردستان، زۆربەی مۆڵ و چێشتخانە و میوانخانەکان، کۆگا و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان، و پاڵێوگەکانی سوتەمەنی لە لایەن بەرپرسانەوە خاوەندارێتی دەکرێن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی گەندەڵییەوە بازاڕ و دەرفەتی کار بە زۆر سنووردار کراوە و سەرچاوەکانی بازرگانی کردن بە تەواوی قۆرخکراوە لە دەست چینێکی باڵادەستدایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 980 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.