گۆڕێكی نوێی بەكۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە

بینراوە: (1.5K)

دۆزینەوەی گۆڕێكی نوێی بەكۆمەڵ لەقەزای شنگال راگەیەنراو بەمەش كۆی گشتی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە نزیكەی 100 گۆڕ. تەحسین كالۆ چالاكوانی مافی مرۆڤی ئێزدی رایگەیاندوە، تائێستا كۆی گشتی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی لەدوای دەركردنی داعش لەشنگاڵ دۆزراونەتەوە گەیشتووتە 93 گۆڕی بەكۆمەڵ، تیمە تایبەتمەندەكان گۆڕەكەیان لە ناوچەی جەزیرە لە باشوری شنگال دۆزیوەتەوە كە پاشماوەی یەكێك لەقوربانییەكان دەرهێنراوەو ناسنامەكەی ناسراوەتەوە، چاوەڕواندەكرێت قوربانیی زیاتر بدۆزرێتەوە كە لەساڵی 2014ەوە لەلایەن داعشەوە كوژراون. تەحسین كالۆ راشیگەیاندوە، زۆربەی قوربانیانی ئەو گۆڕانە ئافرەت و منداڵ بون و بەكۆمەڵ لەسێدارە دراون، ئەوەی تائێستا دۆزراوەتەوە تەنها بەشێكی كەم لە قەبارەی كارەساتەكە نیشان دەدات بەوپێیەی هەزاران ئێزدی تائێستا بێسەروشوێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.