گۆتیرێش: پێویستە یارمەتییە مرۆییەكان بەپەلە بگەیەنرێنە غەزە

بینراوە: (852)

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان خۆشحاڵی خۆی بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لە كەرتی غەزە راگەیاندو وتی: رێككەوتنەكە لەسەر پێشنیازی سەرۆكی ئەمریكا بوە لەم نێوەندەشدا هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا، قەتەر، میسرو توركیا نابێت نادیدە بگیرێت لەبەرامبەر گەیشتن بەڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە. گۆتیرێش داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە كە سەرجەم خاڵەكانی ناو رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن و سەرجەم بەدیلگیراوەكان ئازاد بكرێن و رێگاش بدرێت یارمەتییە مرۆییەكان بە پەلە بگەیەنرێنە كەرتی غەزە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 3,500 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.