گرفتاری کورد ….

بینراوە: (6.9K)

محمد عزیز کانبی

دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە بەرنامە ئیش دەکەن تا ڕقت لە نیشتیمان بێ، بە ئەنقەست ختوکەت دەدەن تا وەک خۆیان بتکەن بە جاش، تۆزێک لە ژیانی شاهانەی خۆیانت نیشان دەدەن تا لە حاڵی خۆت پەست بیت و گرینگ نەبێت لات ئاڵا و ئەی ڕەقیب و گۆڕی قازی و قاسملوش!
هەر بە هەوەس تیشک دەخەنە سەر جیاوازی چینایەتی نێوان فیرعەونایەتی خۆیان و عەبدایەتی تۆ، تا تف لە خاک و خەباتی نیشتیمانی بکەیت!


هەڵبەت بە تەئکیدی من هێندە سەهل و ساویلکە نیم
هەڵوێست و ئەخلاقم تیا بگۆڕێ و بمکا بە بەشێک لە خۆیان و بێ باک بم دەرحەق بەم خاک و نیشتیمانە هیلاک و هەلاهەلایە، بەس ئەشهەدوو دانبەخۆداگرتن و ڕێزگرتن لە خۆت و ڕیزنەکردنی پێڵاوەکانت لەگەڵ سەری ئەمانە سەبری ئەیوبی دەوێ!
نەبوون بە بەشێک لەوانە سەروەرییەکە قوربانی دەوێ!

لەلایەکی تر ئۆپۆزسیۆنی ساختەو دەسکردو دروستکراوی دەسەڵات،ئەرک و کاریان بووەتە رەخنەی میدیایی و سوار شەپۆلی ناڕەزایی ببن و هیچ پرۆژەو هەنگاوێکی چارەسەریان پێنەبێت


Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.