کۆمپانیای “DNO” بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد

بینراوە: (4.6K)

کۆمپانیای “DNO”ی نەرویجی ئاشکرای کرد تا بەر لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور، ڕۆژانە نزیکەی 75 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای “DNO”ی نەرویجی تێکرای ئەو نەوتەی ئاشکرا کرد کە ڕۆژانە پێش هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان دەهێنا.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، لە مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ئەمساڵ و پێش هێرشە درۆنییەکان، رۆژانە بە تێکڕا 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوتیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێناوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پشکی کۆمپانیاکە لەو بڕە نەوتەی بەرهەمیهێناوە 18 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاند، بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییانەی کۆمپانیاکە کاریان تێدا دەکات، 6.3% دابەزیوە.

کۆمپانیای “DNO”ـی نەرویجی لە كێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و پێشخابوور کار دەکات کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە درۆن هێرشیان کرایە سەر و بەهۆیەوە کۆمپانیاکە بڕیاری دا تا ئارامبوونەوەی دۆخی ئەمنی، بەرهەمهێنانی نەوت ڕابگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.