کڕینی دەنگ  لەلایەن دەسەڵاتەوە.

بینراوە: (6.3K)

فەرهاد عەزیز

کڕینی دەنگی میلەت و کارتی دەنگ دەر لە یایەن  دوو حیزبی دەسەڵات داری هەرێم..
ئەم دوو حیزبە دەسەڵات دارەی هەرێم کە ناوی خۆیان ناوە باوکی میلەت بەڵام ئەوەن نە باوکن نە زڕ باوکن ئەم دوو کۆمپانیان جونکا ئەوان کەیفیان بەوە دێت کە میلەت بجەوسێنەوە بیکەن بە کۆیلەی ژێر دەستی خۆیان.
هەر بەوا بزانن  هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵە بانی هستاون لە ڕێگەی کۆمیتەو مەڵبەندو لق و ناو چەکانیان و دەستیان کردووە بە کڕینی کارتی دەنگ دان لە کاتێکدا هەردوو دەسەڵات داری هەرێم دەڵێن پارە نیە بۆ مووچە بەغداد پارە نانێرێ موچە دوا دەکەوێ بگرە نیەشە بەڵام ئەم دوو کۆمپانیا لە ئێستادا دەستیان کردووە بەکڕینی کارتی دەنگ دان .
دەزانن خەڵک زۆر توڕەیە لێ یان و دەنگ دەریان ئێجگار زۆر کەمی کردووە دەیانەوێت لەڕێگی تەزوراتەو  کۆیلەکانیانەوە دەستیان کردوە  بەکڕینی کارتی دەنگ دەرانی هەوڵاتی.. لە ئێستادا کڕینی کارتی دەنگ دەر بۆ بەهیز کردنی پێگەو دەسەڵاتی خۆیانەو بۆ لاواز کردن و  بێ هیوایی لەناو خەڵک و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکاندا بڵاو بکاتەوە و سارد ببنەوە لە چوون بۆ دەنگدان و گۆڕینی.  ئەم دوو دەسەڵاتە  کە سێ وچوار ساڵە بون بە  بار گرانی بەسەر میلەتی کوردەوە..
داوەکارم لە هەوڵاتی وڵاتەکەم تکایە بەهۆش خۆتان وەرنەوە ئەم دوو حیزبە هیچ شتێکی خراپ نەما لە سەر ئێوە تاقی نەکاتەوە بەس لەبەر ئەوەی خۆیان بمێنەوە لەسەر حکوم  بۆ دزی و فزی خۆیان .


بگر بچوک ترین پێداویستی سەرەتای هەر  هەوڵاتێک تەنها موچە یە نەماوە لە بەر دزی کردنیان لە ئێوەوە لە بەغداش بە هۆی ئەم حیزبانەوە
گرانی کارابا.. نەهێشتنی کەسابەت..  گران کردنی کەلو پەلی ماڵەوە .. لەسەر نەوت بژیت نەوت لەماڵت نەبێ… گران کردنی باج و ڕسومات لە سەر هەوڵاتیان.. لێدان لە مامۆستا ئەوان لەژێر دەستی مامۆستا فێری نوسین و خوێندەواری بون..  گرتنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان و لێدان لە پارێزەران سوکەیەتی کردن بە هەموو پیرۆزێ کانی کوردستان بەخاک و نەتەوەو نیشتیمانەوە .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 2,639 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.