ژمارەیەك رێكخراو داوا دەكەن رۆژنامەنوس شیروان شێروانی ئازاد بكرێت و كۆتایی بهێنێت بە خراپ بەكارهێنانی یاسا بۆ بەئامانجگرتنی رۆژنامەنوسان. ژمارەیەك رێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردوەتەوە، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن دەستبەجێ و بێمەرج رۆژنامەنوس شێروانی ئازاد بكات كە بەهۆی كاری رۆژنامەنوسیەوە لە گۆشەی زینداندا هێڵراوەتەوە كە بەئامانجی كپكردنی دەنگە ناڕازییەكان و رۆژنامەگەریی رەخنەگرانە. لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەو رێكخراوانە ئاماژەشیانكردوە، دادگای تاوانەكانی هەولێر سزای چوار ساڵ و پێنج مانگی دیكەی بەسەر شێروانیدا سەپاندوە، ئەوەش سێیەمی سزایەتی لەساڵی 2021ـەوە هەریەكەشیان بەشێوەیەكی گشتی وەك تۆڵەسەندنەوەیەكی سیاسیی دەبینرێن كە تاكە تاوانی شێروانی پراكتیزەكردنی رۆژنامەگەرییە. ئەو رێكخراو و دامەزراوانە كە ژمارەیان 18 رێكخراوە داواشیانكردوە لە حكومەتی هەرێم كردوە كە دەستبەجێ و بێمەرج شێروان شێروانی ئازاد بكات و خۆی بەدوربگرێت لە بەرهەڵستیكردنی هەر تانەیەك كە لە بڕیاری دادگا دەدرێت، هەروەها كۆتایی بهێنێت بە خراپبەكارهێنانی یاسا بۆ بەئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان و دڵنیابون لەوەی كە هەمو رێكارە یاساییەكان یەكناگرن لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی دادپەروەری و شەفافیەت.
ژمارەیەك رێكخراو داوا دەكەن رۆژنامەنوس شیروان شێروانی ئازاد بكرێت

بینراوە:
(832)












Leave a Reply