ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: دەبێت ئیسرائیل تەواوی سوپاكەی لە غەززە بكشێنێتەوە

بینراوە: (1.3K)

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لەو وڵاتانە دەكەین كە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لەو وڵاتانە دەكەین كە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە، پێویستە هەموومان كار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست بكەن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل و ڕێگە بە هاوكاری مرۆی بدرێت بۆ غەززە. ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت ئیسرائیل تەواوی سوپاكەی لە غەززە بكشێنێتەوە، هەروەها، وەستانەوە دژی سەركوتكارییەكانی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقییە. ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، كۆمەڵكوژی لە غەززە بە هەموو هێزەوە بەردەوامە، هەموو كەسێكی خاوەن ویژدان ئەوەی لەلا قبووڵكراو نییە و لە ئاست ئەو جینۆسایدە بێدەنگ نابن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 1,975 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.