ڕێباز حەملان: فشارێکی زۆرمان خستوەتە سەر حکوومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە

بینراوە: (1.3K)

یاریده ده ری سه رۆك وه زیرانی هه رێمی كوردستان رایگه یاند، چاوه ڕێین له كۆبونه وه ی رۆژی سێشه ممه ی داهاتوی ئه نجومه نی وه زیرانی عێراقدا بڕیار له سه ر ناردنی موچه ی مانگی نۆ بدرێت تاوەکو ئێمەش 120 ملیار دینارەکەمان بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق. ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری ئابوری، ئه مڕۆ چوارشه ممه ، له لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی”بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هه رێمی كوردستان، فشارێکی زۆرمان خستوەتە سەر حکوومەتی فیدراڵی، کە دەبێت عێراق پابەندیی خۆی جێبەجێ بکات.” وتیشی، بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەستراوەتەوە بە ناردنی موچە لەلایەن بەغداوەو ئاماژه ی به وه شدا، پێویستە حکومەتی عێراق پێش هەڵبژاردن، لە سەرەتای مانگی تشرینی دوەم، موچەی مانگی ئەیلول بنێرێت. ڕێباز حەملان جەختیشی لەوە کردەوە، چاوەڕوانی کۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن كه تێیدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فه رمانبه رانی هه رێم بدرێت، “تاوەکو ئێمەش 120 ملیار دینارەکەمان بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 3,479 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.