ڕاگەیەندراوێک لەنوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە

بینراوە: (1.2K)

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تێکدانی و شێواندنی چەند گۆرێکی کریستییانەکانی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیيانەکان کراوە.

لەلایەکى دیکەوە، وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندوە؛ شەوی رابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون و ئەوە کارێکی تێکدەرانەیە و داوای بەدواداچون لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیيانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگه‌کانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان. هەروەها گۆڕستانەکەش، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.

کریستیيانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 342 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.