پەیامێکی نیگەرانی و توند لە بارەگای بارزانیەوە

بینراوە: (1.3K)

بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت، کاتی ئەوە هاتووە کە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن. بارەگای بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە. سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون، بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لەبەرانبەر ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە. بارەگای بارزانی دەشڵێت:کاتی ئەوە هاتووە کە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 252 Today: 1,154 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.