“پێکهاتەی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان”

بینراوە: (1.2K)

شەیدا رەئوف

ساڵانی زوو لە 2009 -2013 کە لە زانکۆ دەمخوێند، زۆر بە چاکی تەماشای تۆپانێ(تۆپی پێ)م دەکرد. تەنانەت لە سەیرانەکانی زانکۆش، لەجیاتی خواردنی خۆش، تۆپ و جلی یاریم لەگەڵ خۆم دەبرد.

ڕۆژانی زانکۆ هەر من نەبووم سەیری یارییەکانی چوار خولی بەهێزی ئەوروپا (ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی، ئەڵمانی)م دەکرد، بەڵکو خۆشبەختانە کۆمەڵێک هاوڕێی کوڕ و کچیش هەبوون وەک من چێژیان لە تەماشاکردنی تۆپانێ دەبینی. جا ئیتر دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان و بەتەوسەوە تەماشاکردنیان، بۆ سبەینێکەی کە دەچووینەوە زانکۆ، دەستمانئەکرد بە قسەوباس لەسەر یارییەکان و شێوازی بەڕێوەچوونیان و بەهێزی و لاوازی یاریزانەکان و هەڵەی ڕاهێنەرەکان و تەنانەت ئاستی داوەری یارییەکەشمان شرۆڤە دەکرد.

هەندێ جاریش بۆ کەیفخۆشی خۆمان کارێکمان دەکرد. ئەویش دروستکردنی “پێکهاتەی سەرەکی و بەهێز” بوو بۆ ئەنجامدانی یارییەکی ئاگراوی.
بۆ ئەوە چیمان دەکرد؟

چەند هێرشبەرێکمان لە خولی ئیسپانی، بەرگریکارەکان لە خولی ئیتاڵییەوە، ناوەڕاستکارەکان لە خولی ئینگلیزییەوە، گۆڵپارێز و ئەسیستەکان لە خولی ئەڵمانییەوە دەهێنا، لێکمان دەدان و پێکهاتەیەکی بەهێزی 22 یاریزانمان دروست ئەکرد و هەر بە خەیاڵ ڕووبەڕووی یەکمان دەکردنەوە. لەکۆتاییدا دەمانگوت: واو. ئەگەر ئەمانە ڕووبەڕووی یەک ببنەوە، ئەبێ چ حەشرێک لە یاریگادا ڕووبدا؟؟

“پێکهاتەی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان”
وەرن با لەسەر ئەو ناوەڕۆکەوە پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ دەوڵەتی کوردستان دروستبکەین. هەر بەخۆمان حەشر بە دەوڵەتەکانی ناوچەکە بکەین. بەکورتی و بەپوختی ” لەناو مەیدانی سیاسەت لوولیان بکەین”.

ئەمەی خوارەوە بۆچوونی منە بۆ چوار باڵاترین پۆستی ناو دەوڵەتی کوردی، بۆ ئەوەی دەوڵەتەکەمان خاوەن پێگەیەکی کاریگەرو بەهێزی هەموو ناوچەکە و جیهانیش بێت.😍

⬇️
مەسرور بارزانی-سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوردستان
ئیلهام ئەحمەد-وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کوردستان
پەروین بوڵدان-سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتی کوردستان
مەزڵووم عەبدی-فەرماندەی سوپای دەوڵەتی کوردستان

وێنای بکەن ئێمە دەوڵەتی کوردستانمان هەیە، ئەم چوار کەسە هەریەکەیان ئەرکێکی ئەوەنە مەزنیان پێسپێردراوە.
واو لە شەهامەتی ئەو دەوڵەتە!

هێشتا سەرۆکی دەوڵەتەکە و وەزیرەکانی دیکە ماون.
ئاخۆ ئەوانیش چەندێک بەهێز و خاوەن پێگەن!
ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئێوە جێدەهێڵم.
بۆچوونی خۆتان بنووسن.

ئاگاداری:
*ئەم پۆستە بەدرێژایی یەک مانگ بەردەوام نوێدەکرێتەوە، تا زۆرترین کەس بتوانن بۆچوونی خۆیان بنووسن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 96 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.