“پێویستە رێككەوتنی سێ لایەنە ببێتە دەستپێكێك بۆ دەرچونی یاسای نەوت و گاز”

بینراوە: (1.1K)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەجیا لەگەڵ هەریەك لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا و پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لەعیراق كۆبوەوەو لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكانیەوە بڵاویكردوەتەوە، جەختیان لە پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستورییەكان و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پابەندبون بە دەستورو رێككەوتنەكان كردوەتەوەو هاوڕابون لەسەرئەوەی پێویستە كێشەی موچەو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت و نابێت بابەتەكە بە سیاسی بكرێت. ئاماژەشیكردوە، لەكۆبونەوەكەدا باسیان لە رێككەوتنی سێ لایەنەی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردوە كە پێویستە ببێتە دەستپێكێك بۆ دەرچونی یاسای نەوت و گاز لەخولی داهاتوی پەرلەماندا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,687 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.