بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت، پێویستە ئێستا حكومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەكاری بكات بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار، كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەكاندا دابەش بكرێت.
عەلی حەمەسالح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەدا ، لە ئێستادا بەپێی ڕێككەوتن حكومەتی عێراق لە نەوتی بەرهەمهێندراوی كوردستان بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ دەداتە حكومەتی هەرێم، حكومەتی هەرێمیش لە هەردوو پاڵاوگەی كار و لاناس دەیپاڵێوێت.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم ڕەتی كردبووەوە كۆی نەوتەكە بداتە عێراق، لەبەرامبەردا وەك شارەكانی دیكەی عێراق سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بدرێت بەهاوڵاتیان بە شێوەیەك (بەنزین 450 دینار و نەوتی سپی 30 هەزار)بێت.
عەلی حەمەسالح وتیشی، كەواتە: پێویستە ئێستا حكومەتی هەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەكاری بكات بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار، ئەمەش بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەكاندا
پێویستە حكومەتی هەرێم نرخی بەنزین دابەزێنێت

بینراوە:
(7.8K)











Leave a Reply