پێشەوا هەورامانی بۆ محەممەد حەلبوسی: هەولێر شوێنی کەسانی سپڵە نییە

بینراوە: (892)

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدومی دایەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا حەلبوسی دەڵێت: ئەگەر ژیانیشمی لەسەر دانێم ناچمە هەولێر و دەبێت ئەو تێڕوانییە خۆبەزلزانییەم بگاتە ئاستی واقیع.

پێشەوا هەورامانی لە وەڵامدا ئەمەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیووە: هەولێر پێشوازیت لێناکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمى كوردستان، لە وەڵامی محمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم-دا دەڵێت، هەولێر پێشوازی لە سەردانەکەتان ناکات، چونکە لێرە شوێنێک نییە بۆ كەسانێك چاكەیان لەبەرچاو نەبێت.

هەورامانی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: تۆ نوێنەرایەتی ئەو ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیستیە دەکەیت کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت لەسەر بۆ ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لە ڕێگەی گەندەڵیەوە بەدەستت هێناوە، بە قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق، بەردەوامی بوونی کەسانی وەک ئێوە بەداخەوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا لە عێراقدا هەڵنەوەریووە.

پێویستە پەند و وانە لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیەو تۆ زۆر لەوە بێبایەخ تری سنورێک بۆ ئیرادەی دابنێیت.

پێشتر حەلبوسی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: هەرگیز سەردانی هەولێر ناكەم و پێویستە ئەو تێڕوانە خۆبەلزانیەش بگاتە ئاستێكی واقیعی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 1,441 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.