پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تەندروستی لە هەولێر كرایەوە

بینراوە: (2)

بەچاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە دروشمی (داهاتووی تەندروستی ببینە)، كۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی مێدیكۆ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، پیشەنگاكە بە ئامادەبونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەك لە بەرپرسان كرایەوە كە تیایدا وەك یەكەمین و گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەئامانجی ناساندنی نوێترین تەكنەلۆژیا، داهێنان و كەرەستە پزیشكییەكان و پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی بەڕێوەدەچێت. ئاماژەشكراوە، لە پیشەنگاكەدا زیاتر لە 150 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 10 وڵاتی جیهانەوە بەشداریانكرووەو نوێترین بەرهەم و تەكنەلۆژیاكانی بواری تەندروستی و پزیشكییان نماییشكردوە .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.