پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان: ساڵی رابردوودا زیاتر لە 200 راوچی دەستگیركراون

بینراوە: (1.3K)

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماری كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی لە ساڵی 2025 دا بڵاوكردەوە. مقەدەم هاشم عەلی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، زۆرترین رێژەی راوكردن لەسنووری خانەقین و قەرەهەنجیر تۆماركراوە بەوپێیەی ئەوو دوو ناوچەیە بە سامانی ئاژەڵی كێوی و ماسی دەوڵەمەندە. باسی لەوەشكردوە، لە ساڵی رابردوودا دەستبەسەر 130 باڵندە و ئاژەڵی كێوی و 26 كیلۆ ماسی دا گیراوە كە بەشێوەی نایاسایی راوكراون. وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاشكراشیكردووە، هەر لە ساڵی رابردوودا 236 راوچی لە سنووری گەرمیان دەستگیركراون, هەروەها 289 كەرەستەی جۆراوجۆری راوكردن دەستیبەسەرداگیراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 2,796 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.