پڕۆژەی دورگەی ناوەندی ناوبازاڕی بیارە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بینراوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجەو بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی بیارە، پڕۆژەی (دورگەی ناوەندی ناوبازاڕی بیارە) دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەو پڕۆژەكە لەلایەن سەرپەرشتیاران و پسپۆڕانەوە دیزاینی بۆ كراوە، دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوان و شارستانی ناوبازاڕی بیارە كە بودجەكەی لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی بیارە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتیان و خاوەن پیشەو دوكاندارەكانی بەشی خوارەوەیی ناوبازاڕی بیارەشی كردوەتەوە كە سەرۆكایەتییەكەیان دەستدەكات بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە تا هاوكاری تیمەكانی جێبەجێ كردنبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 2,224 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.