په‌یامێكی توند له‌ قوباد تاڵه‌بانی یه‌وه‌

بینراوە: (822)

زه مه ن – هه واڵ قوباد تاڵه بانی ئه مڕۆ پێنجشه ممه له په یامێكدا له باره ی هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ڕایگه یاند، “تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابوریی کوردستان و هەمو عێراقە، چەند بارەبونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە”. ئاماژه ی به وه شكردوه ، ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و روبەڕوی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە. قوباد تاڵه بانی باسی له وه كردوه ، “جەخت دەکەینەوە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتوی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت”. دره نگانی شه وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه ر كێڵگه ی غازی كۆرمۆر به ڵام یه كێك له هێرشه كان ئامانجه كه ی نه پێكا و هێرشه كه ی دیكه شیان كۆگایه كی غازی كردوه ته ئامانج و ئاگرێكی گه وره ی لێكه وته وه .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 1,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.