پزیشكیان سەردانی ئەمریكا دەكات

بینراوە: (766)

ڤیزای ئەمریكا بەتیمی رۆژنامەوانی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران نەدرا كە بڕیارە بۆ بەشداریكردن لە 81هەمین كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی شاری نیویۆرك بكات. حەبیبوڵڵا عەباسی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بە ئاژانسەكانی وڵاتەكەی راگەیاندوە، ڤیزای ئەمریكا بە تیمی رۆژنامەوانی پزیشكیان نەدراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشهاتەكانی پەیوەست بە دیدارە دووقۆڵییەكان بۆ رای گشتیی دەخەنەڕوو. عەباسی وتوشیەتی: سەردانەكەی پزیشكیان بۆ ئەمریكا پێنج رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەمیانی سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ژمارەیەك وڵات كۆبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 3,084 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.