پارێزەرەکەى شیروان شیروانى: پارتی ناهێڵێت شیروان ئازاد بکرێت

بینراوە: (7.5K)

پارێزەرى شیروان شێروانى ڕایدەگەیەنێت بەپێى یاسا دەبوو سەرەتای مانگی نۆ شیروان شیروانى ئازاد بکرایە، بەڵام پارتی دۆسیە دوای دۆسیەی بۆ دروست دەکات و ناهێڵێت ئازاد بکرێت.

محەمەد عەبدوڵا پارێزەر، دەڵێت جارێکیتر زوڵم و ستەم و دادگاییکرنی ناڕەوا دەرحەق بە بریکاردارم رۆژنامەنووسی بەناحەق سزادراو شێروان شێروانی کرا.

ناوبراو وتیشى:  دوای دووساڵ لە شاردنەوە و دەستی دەستی پێکردنی، ئەمڕۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسلاوە پێیڕاگەیاندم دۆسیەکەی شێروان رەوانەی دادگای تایبەتمەندکراوە بۆ سزادان و یەکلاییکردنەوە.

داگای تاوانی هەولێر، رۆژی 16-02-2021 بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.

مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە 50% بوو، کەمکرایەوە.

بڕیاربوو مانگی ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازاد بكرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 دادگای هەولێر بە هەردوو مادەی 298 و 295 بە چوار ساڵ زیندانیكردن سزای دایەوە. كە پەیوەستە بە ساختەكردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 1,124 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.