بینراوە:
(927)
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو شاندێكی ئەمینداریەتی گشتیی بەغدا سەرۆكایەتی عەلی حسێن كۆبونەتەوە هەردولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای هەولێرو ئەمینداریەتی گشتیی بەغدادیان كردوەتەوە بەتایبەتی لە بواری پڕۆژەكانی گەشەپێدانی شارەوانی و هاوبەشی لە بوارە خزمەتگوزارییەكان. ئاماژەشیكردوە، شاندی میوان جەختی لەسەر گرنگی هاوكاری و سودوەرگرتن لە ئەزمونی هەولێر كردوەتەوە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانی شارەكەیان.














Leave a Reply