پارێزگاری كەركوك سەرپەرشتی یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی پارێزگاكەی كرد

بینراوە: (987)

یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی كەركوك بەسەرپەرشتی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك لەدوای دەستبەكاربونییەوە كۆبوەوە. لەكۆبونەوەكەدا كە فەرماندە سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگرییەكانی كەركوك تیایدا ئامادەبون، رێگاكانی بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش و چەسپاندنی سەقامگیری لە پارێزگاكەدا تاوتوێكراوە. بە گوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پلانەكانی جەژنی قوربان و ئامادەكردن و جێبەجێكردنیان كراوە بەشێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە كەركوك، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پڕۆژەی سیستمی كامێراكان و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,147 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.