وەزیری کارەبا: لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

بینراوە: (1.4K)

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 1700 – 1800 مێگاوات کەم بووەتەوە.

وەزیری کارەبا گوتیشی “داواکاریی سەرەکی ئێمە بە تایبەت لە ئەمەریکا، دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییە و پێویستە بە زووترین کات دابین بکرێت بۆ ئەوەی چیدیکە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانج.”

کەمال محەممەد ساڵح گوتیشی “ئەگەر لە هێرشەکەدا تەنیا کۆگای کێڵگەی کۆرمۆر کرابێتە ئامانج و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووبێت، پێشبینی دەکەم، لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی ببێتەوە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 308 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.