وەزیری وزەی ئەمریكا: رەنگە تا هاتنی دەسەڵاتێكی نوێ رێككەوتن لەگەڵ ئێران دوا بكەوێت

بینراوە: (2)

وەزیری وزەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، پێناچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ئیمزابكرێت. كریس رایت وەزیری وزەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، رەنگە بەهیچ جۆرێك رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران رونەدات، بەڵكو تەنها پرۆسەكە كورتببێتەوە بۆ تێكشكاندنی تواناكانی ئێران لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی. باسی لەوەشكرد، لەوانەیە ناچار بن چاوەڕێی ئیدارەیەكی نوێی ئێران بن بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتن، هێزەكانیشیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە و زامنكردنی ئاسایشی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەروی هورمز. كریس رایت روونیكردەوە، ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەیان لەگەڵ ئێران تەنها پێكدادان و رووبەڕووبوونەوە بووە نەك جەنگ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 809 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.