بینراوە:
(1.5K)
حکومەتی ئێران دەڵێت: بە نیازە ئاو لە وڵاتانی دراوسێی بكڕێت بەهۆی ئەو شەپۆلە وشکەساڵییەی كە بە شێوەیەكی بەربڵاو کاریگەری لەسەر وڵاتەكە دروستكردووە.
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: هەر وڵاتێک ئامادەی فرۆشتنی ئاو بێت، ئێمە دەیکڕین.
ئەوە لەكاتێكدایە، زۆربەی وڵاتانی دراوسێی ئێران بەدەست وشکەساڵی و کەم ئاوی دەناڵێنن، لەوانە عێراق، ئەفغانستان و ناوچە سنورییەکانی پاکستان، تەنها ئەرمینیا نەبێت لە باکورەوە یەدەگی ئاوی تاڕادەیەک زیاترە.
ئێران یەکێکە لە وشکترین وڵاتەکانی جیهان و لەم چەند ساڵەی دواییدا رێژەی بارانبارین بەشێوەیەكی بەرچاو کەمبووەتەوە، لەگەڵ زیادبونی وشکەساڵی و دیاردە توندەکانی دیکەی کەشوهەوا .












Leave a Reply