وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە 12 كێڵگەوە نەوتیان رادەستدەكەن. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم پابەندە بە رادەستكردنی تەواوی نەوتی خاوی بەرهەمهاتو لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمەوە كە بڕكەی 250 هەزار بەرمیل نەوتە. وتیشی: وەزارەتەكەیان لایەنی یەكەمی رادەستكردنی نەوتی خاوە بەپێی رێككەوتنی نێوانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەنوێنەرایەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە رادەستی وێستگەی پێوانە لەفیشخابو دەكرێت كە خاڵی رادەستكردنەكەیە. وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد، بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بۆری نەوتی عیراق-توركیاوە هەناردە دەكرێت كە ماوەی زیاترە لە دوو ساڵە راگیراوە، پرۆسەكەش لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە جێبەجێ دەكرێت كە لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا رێگەپێدراوی پرۆسەی بەبازاڕكردنەكەیە، رێككەوتنیشیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێكهاتوە لە 3 بڕگەی سەرەكی ئەویش رادەستكردنی تەواوی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانە لە 12 كێڵگەی نەوتیەوە كە بەرهەمیدەهێنن.
وەزیری نەوتی عیراق: هەرێمی كوردستان لە 12 كێڵگەوە نەوت رادەستدەكات

بینراوە:
(955)












Leave a Reply