وەزیری سامانە سروشتییەكان:ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێم دابینكراوە بەشمان ناكات

بینراوە: (1.1K)

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت باس لەوەكراوە، كە ئەگەر بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت، بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستانی نەكرد، ئەوا حكومەتی فیدراڵ قەرەبووی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و سووتەمەنی دابین دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەكردووە. وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوە كرد، لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گل دەدرێتەوە، ڕۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە (750 دینار) بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەین، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە، هەر بۆیە نۆرەی دوور و درێژی بەنزینخانەكانی لێ دەكەوێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 554 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.