وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشی سەر کورد لە سوریا مەترسیدارە

بینراوە: (1.1K)

یەکەم بەرپرسی باڵای ئیسرائیل لەبارەی هێرشی سەر کوردەکانی حەلەب هاتە دەنگ، بەڵام بەبێ ئەوەی ئیدانەی هێرشەکان بکات و دەڵێت: هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریا دژی کەمینەی کورد لە شاری حەلەب مەترسیدار و جیدییە.

گیدۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەڵێت: هێرشەکانی رژێمی سوریا بۆسەر کەمینەی کورد لە حەلەب مەترسیدارو جێگەی نیگەرانییە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و رۆژئاوا بەتایبەتی، قەرزێكی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد، کە ئازایانەو سەرکەوتووانە لە دژی داعش شەڕیان کردووە.

دەشڵێت: سەرکوتکردنی سیستماتیکی و کوشندەی کەمینە جۆراوجۆرەکان لە سوریا پێچەوانەی بەڵێنەکانی “سوریای نوێ”یە،

بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لەلایەن رژێمی سوریاوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 219 Today: 2,987 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.