وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمەریکا لە هەوڵەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا بەردەوام دەبێت، تا هەردوولا ڕێککەون و ئاشتی ڕابگەیەنن، دەشڵێت: زۆر شت لەسەر شەڕی ئۆکرانیاو ڕوسیا یەکلایی دەبێتەوە. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا، گوتی: لە کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن، پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کرا، پێویستە ڕووسیا و ئۆکرانیا هەندێک سازش بۆ یەکدی بکەن، تا بتوانن بگەنە ڕێککەوتن و ئاشتی ڕابگەینن. جەختی لەوەش کردەوە، ئەمەریکا لە هەوڵەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا بەردەوام دەبێت، تا هەردوولا ڕێککەون و ئاشتی ڕابگەیەنن. ڕوبیۆ، باسی لەوەکرد، پێویستە گفتوگۆ لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەکان بۆ ئۆکرانیا بکرێت، ئەمەش لە کۆبوونەوەی دووشەممە لەگەڵ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا تاوتوێ دەکرێت. هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، ڕەنگە ئەمەریکا نەتوانێت سیناریۆیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دابڕێژێت. دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ زۆر شت یەکلایی دەکرێنەوە.
وەزیری دەرەوەى ئەمریکا: سبەینێ زۆر شت لەسەر شەڕی ئۆکرانیاو ڕووسیا یەکلایی دەبێتەوە

بینراوە:
(966)











Leave a Reply