د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناوەڕۆكی كاركردنی تەندروستی بریتییە لە سیستەمی بە ئەلیكترۆنیكردن و داتای نەخۆش، چونكە هەموو بڕیارێكی دروست لەسەر بنەمای داتا دەدرێت، هەروەها ئەو بڕیارانەی لەسەر نەخۆشیش دەدرێت، لەسەر بەنامەی پرۆفایل و دۆسیەی نەخۆشە، وتیشی: لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی كردووە، كە دواهەمین پرۆژەی بەئەلیتكترۆنیكردنی سیستەمی تەندروستی بریتییە لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە. ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر ئەو پرۆژەیە لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی هیوا لە سلێمانی هەبوو، لە نەخۆشخانەی نانەكەلیش بە بودجەیەكی باش پەرەی پێدراوە، بەهەمان شێوەش بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری بەشی شێرپەنجە و نەخۆشخانەی ئومێد لە دهۆك ئەنجام دەدرێت. وەزیری تەندروستی وتیشی: لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە داتای هەموو نەخۆشێكی شێرپەنجە تۆمارە، ئەمەش ڕێگە لە بەهەدەردانی دەرمانی شێرپەنجەش دەگرێت، چونكە دەرمانی شێرپەنجە نرخەكەی زۆر گرانە و لەدەرەوەی نەخۆشخانە نییە، بۆیە هیچ پشكنین و بەكارهێنانی دەرمانێك نامێنێت كە لەو سیستەمە تۆمار نەكرێت.
وەزیری تەندروستی: سیستەمی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە كرانە ئەلیكترۆنی

بینراوە:
(1.6K)











Leave a Reply