وەزیری بەرگریی سوریا ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە راگەیاند

بینراوە: (902)

مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی سوریا ئاگربەستی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) راگەیاندو لەوبارەیەوە بڵاویكردەوە، لەدیمەشق لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبوەتەوەو رێككەوتون لەسەر راگرتنی شەڕ لە هەمو میحوەرو خاڵە سەربازییەكانی باكورو باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو پێویستە رێككەوتنەكە دەستبەجێ جێبەجێ بكرێت. دوای سەرهەڵدانی شەڕو پێكادان لە دوو گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی كوردنشین مەزڵوم عەبدی چوە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا كۆبوەتەوە تەوەرێكی سەرەكی كۆبونەوەكەیان راگرتنی یەكجارەكی شەڕ بوە لەگەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 265 Today: 2,458 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.