وەزیری بازرگانی داوا لەكۆمپانیا توركییەكان دەكات كارەكانیان لەعیراق زیاد بكەن

بینراوە: (1.4K)

ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، پەیوەندییە ئابورییەكانیان لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ توركیا دەپارێزن و داواش لە كۆمپانیا توركییەكان دەكەن كاری وەبەرهێنانان لەعیراق زیاد بكەن. غرێری لەشاری بەغداد لەگەڵ عومەر بۆڵات وەزیری بازرگانی توركیا كۆبوەوەو پاشان رایگەیاند: عیراق و توركیا پەیوەندییە ئابورییەكانیان لە بەرزترین ئاستدا دەپارێزن، ئامانجیشیان ئەوەیە كە پەیوەندییەكانیان لە بواری ئابورییدا زیاتر بكەن. وەزیری بارزگانی عیراق وتیشی: هیوادارن كەرتی تایبەتی عیراق لە توركیا رۆڵی هەبێت و لە داهاتودا كاری باشتر لەنێوان هەردو وڵاتدا ئەنجام دەدرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 2,656 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.