وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كۆدەبنەوە

بینراوە: (1.2K)

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 3/12 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆببنەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، كۆبونەوەكە كە لە بارەگای ناتۆ بەڕێوەدەچێت تیایدا دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ یەكەم گۆڕینەوەی بیروڕا لەنێوان وەزیرانی دەرەوەدا لەبارەی پێداچونەوە بەئەنجامەكانی لوتكەی لاهای كە لەمانگی حوزەیرانی رابردودا بەڕێوەچو، هەروەها ئامادەكارییەكانی لوتكەی ناتۆ كە بڕیارە لە رۆژانی 7 و 8/7/2026 بەمیوانداریی توركیا لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 3,181 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.