وەزارەتی ناوخۆی عیراق: بەردەوامین لە بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان

بینراوە: (1.6K)

عەباس بەهدەلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: 22 تۆڕی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی كۆچبەرانیان هەڵوەشاندوەتەوە كە بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی 91 كەس، هەروەها 12 تۆڕی قاچاخچێتی و خراپ بەكارهێنانی منداڵان و دەیان تۆمەتباریان دەستگیركردوە. وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق باسیلەوەشكرد، بەردەوامن لەجێبەجێكردنی هەڵمەتەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان، ئەوەش بەهاوكاری دەزگا ئەمنی و دادوەرییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤە بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی تۆڕەكانی بازرگانی بە مرۆڤ لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 2,652 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.