وەزارەتی سامانە سروشتیەكان: غازی ماڵان گەیشتە هەرێمی كوردستان

بینراوە: (1.0K)

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم گەیشتنی یەكەم وەجبە غازی ماڵانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان راگەیاند. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند، وەجبەی یەكەمی غازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ بەسەر كارگەكانی غاز دابەش دەكرێت. كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكرد، هەر لە دوای هێرشە تیرۆرستییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ داوای 760 تۆن غازی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ كرد بۆ سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ، تا ئەو كاتەی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ دەست بەبەرهەمهێنانی غازی ماڵان دەكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕە غازەش لەگەڵ ئەو غازەی لەكۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,365 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.