وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هیچ باڵەخانەیەكمان لە كۆریا نیە تاوەكو فرۆشرابێت

بینراوە: (1.0K)

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە سیئۆل ناڕاستە و ئەوان لە كۆریا كرێچین. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور بە هونەرمەندێكی دیاری ئەو وڵاتە رایگەیاند، هەواڵە ناڕاستە و دەنگۆی سۆشیاڵ میدیایە و كۆماری عێراق خاوەنی هیچ باڵیۆزخانە یان شوێنێكی نیشتەجێبوون نییە لە كۆریای باشوور. رونیشكراوەتەوە، باڵیۆزخانەكەیان لە كۆریای باشوور هاوشێوەی زۆرێك لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی دیكە، لە باڵەخانەیەكی كرێدایە بەشێوەیەك كە لەلایەن یاساكانی وڵاتی میوانداریكەرەوە پەسندكراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 733 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.