وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم خەرجییەکانی ڕاگرت

بینراوە: (1.3K)

زەمەن – هەواڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە 07-12-2025 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە نووسراوی ژمارە 1143 “رێنمایی ژمارە 18ی ساڵی 2025ی” بڵاوکردەوە و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە تایبەتن بە پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و راگرتنی بەشی زۆری خەرجییەکان و لە ئەمڕۆوە دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.

ناوەڕۆکی بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی ئەمانەن: – راگرتنی سیستمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان لەسەر داواکاری خەرجی، لە رێککەوتی 07-12-2025ـەوە تاوەکو کردنەوەی خەرجی دارایی ساڵی 2026، لەو رێککەوتەوە هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاراستەی وەزارەتمان نەکرێ. – راگرتنی گشت خەرجییەکان لە رێککەوتی 07-12-2025 بۆ ساڵی دارایی 2025 بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی ژمێرەکان جگە لە خەرجییەکانی (مووچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانە و خاوێنکردنەوە و خواردن). – سەرجەم ئەو خەرجییانەی لەسەر رێژەی گەڕانەوەی بەشەداهاتی وەزارەتەکان بەپێی رێنمانییمان ژمارە 1ـی ساڵی 2020 و ژمارە 6 و 11ـی ساڵی 2025 رادەگیرێ، جگە لە مووچە و هاندان و ئەو خەرجییانەی پابەندیی یاسای و سیفەتی مانگانەیان هەیە. – راگرتنی خەرجییەکان تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە، بە رەچاوکردنی رێنماییەکان. – ئەو نووسراوانەی رەزامەندنی خەرجی وەزارەتمانیان هەیە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە خەرج نەکراوە، ساڵی 2026 خەرج دەکرێ. – داخستنی ژمێرەی مانگی 12ـی ساڵی 2025 لە 31-12-2025 دەستپێدەکات و پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکان پێیەوە پابەند بن، جگە لەو فەرمانگانەی خۆپارەداکردنن. – ماوەی ژمێرەی کۆتایی لە 02-01-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 31ـی هەمان مانگ، بۆ یەکلاکردنەوەی گشت پێشینەکان کە لە ئەستۆی وەزارەت و فەرمانگەکانن. – داخستنی ژمێرەی کۆتایی بەشێوەی کۆتایی لە 31-01-2026 دەبێت و ناردنی بۆ وەزارەتمان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری تاوەکو 02-10-2026 لە نەناردنی یان دواکەوتنی لە رێککەوتی ئاماژەپێکراو، پارەدارکردنی ئەو یەکە ژمێریاییە رادەگیرێ. – پێویستە ئەو فەرمانگانەی پەیڕەوی سیستمی نامەڵبەندی دەکەن (میزان مراجەعە) ژمێرەکانی کۆتایی بۆ ساڵی 2025 بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ ژمێرکاری نامەڵبەندیی بە رەچاوکردنی تۆماری ژمێرکاری ژمارە 89ـی هاتوو لە رێنماییەکانی ژمارەی 14ـی ساڵی 2023. پێویستە پێشینەی بەردەوامی مانگانەی فەرمانگەکان یەکلا بکرێتەوە و رەسیدی بکرێتە سفر لە کۆتای ساڵی دارایی 2025.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 153 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.