وەزارەتی بەرگری سوریا: بەڵێن دوپاتدەكەینەوە ناچینە ناوچە كوردنشینەكانەوە

بینراوە: (1.5K)

وەزارەتی بەرگری سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەیی تەواومان بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەمپی ئەلهۆڵ و سەرجەم زیندانەكانی داعش لە ناوچەكە رادەگەیەنین، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە ئەولەویەتمان بەرەنگاربونەوەی داعشە. ئاماژەی بەوەشداوە، داواكارین كە سەركردایەتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و دەستبەجێ رێككەوتنی 18ی كانونی دوەم جێبەجێ بكات. وەزارەتەكە ئاشكراشیكردوە، ئێمە پابەندی خۆمان بۆ پاراستنی گەلی كورد و پاراستنی ئاسایشیان دوپاتدەكەینەوە، ئەو بەڵێنەشمان دوپاتدەكەینەوە كە هێزەكانمان نەچنە ناو گوند و شارۆچكە كوردنشینەكانەوەو سوپای سوریا قەڵایەكە بۆ هەموو سوریاییەكان، ئامانجیشی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەكانی حكومەتە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 2,796 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.