وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، لە ئاكامی هێرشی ئاسمانییدا بۆ سەر بنكەی تەندروستیی سەربازیی حەبانییە لە ئەنبار، حەوت سەرباز كوژران و 13 سەربازی دیكەش برینداربوون. وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بنكەی تەندروستی سەربازیی حەبانیە و بەشی خزمەتگوزاری حەبانیەی سەر بە فەرماندەیی پێگەی حەبانیە لە وەزارەتی بەرگری، كەوتنە بەر هێرشێكی ئاسمانی تاوانكارانە و پاشان بە بۆمبی فڕۆكە بۆردومان كران، بەو هۆیەوە حەوت سەرباز كوژران و 13ی دیكەش بریندار بوون. ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم بەئامانجگرتنە پێشێلكارییەكی زەق و مەترسیداری سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەكانە كە بەئامانجگرتنی دامەزراوە پزیشكییەكان و ستافەكانیان قەدەغە دەكەن. لە راگەیندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەوەش هاتوە ئەم تاوانكارییە پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و پێویستە بە توندی هەڵوێستی لەسەر وەربگیرێت و لایەنە بەرپرسەكانی سزا بدرێن، چونكە بەئامانجگرتنی ناوەندە پزیشكییەكان بە هەموو پێوەرێك تاوانێكی قێزەونە، بەوپێیەی ئەو دامەزراوانە تایبەتن بە ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤەكان و پێشكەشكردنی چاودێری بە شەڕكەران. وەزارەتی بەرگری جەخت دەكاتەوە كە مافی تەواوی هەیە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێكارە پێویستەكان بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق كوژرانی 7 سەربازی راگەیاند

بینراوە:
(522)











Leave a Reply